عیراقی
بێگەرد تاڵەبانی: لەگەڵ بەغدا لیژنەیەکی باڵا پێکدەهێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراقی، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ چارەسەر کێشەکان.
لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی وەزیری کشتوکاڵی عیراق و وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوانیان بۆ رۆژنامەنوسان ئاشکراکرد و وەزیری کشتوکاڵی عیراق لەبارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم رایگەیاند "دەبێت وەزارەتی بازرگانی کارەکان ئەنجام بدات، هەروەها بۆ ئێمە هیچ جیاوازیەک لە نێوان جوتیارانی عێراق نییە".
هاوکات وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عیراقی لەبارەی پێکهێنانی لیژنەیەکەی باڵا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شایستە داراییەکانی جوتیاران و کێشەکانی دیکە رێککەوتووین و داوامانکردووە بەیەکچاو تەماشای جوتیاران بکرێت".
جێگای ئاماژەیە بەیانی ئەمڕۆ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە بەغدا بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عیراق لەبارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.