تەندروستی

ئەگەر واز لەم هەشت خووە نەهێنیت بەدەستی خۆت گورچیلەکانت لەناودەبەیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەگەر واز لەم هەشت خووە نەهێنیت بەدەستی خۆت گورچیلەکانت لەناودەبەیت
مەودا میدیا-

گورچیلە ئەندامێکی گرنگی بەشی ناوەوەی لەشە، ئەرکی پاڵاوتنی خوێنە لە شلەی زیادە و پاشەڕۆکان، بەمانایەکی دیکە خوێن لە پاشەڕۆ ژەهراویەکان پاکدەکاتەوە، لەبەر ئەوە هەر تەنگوچەڵەمەیەک لەم کردارەدا گرفتی تەندروستی گەورەی لێدەکەوێتەوە. پێویستە بایەخی پێ بدرێت و لە چەند خویەكی رۆژانە دوربكەویتەوە كە هۆكارە بۆ زیانگەیاندن بە گورچیلەكان.

1. زۆر بەكارهێنانی دەرمانی ئازارشكێن، بەبێ پرسكردن بە پزیشكی پسپۆڕ.

2. زۆر خواردنی خوێ و بەكارهێنانی لە ژەمە خۆراكییەكانتدا.

3. گرنگیدان بە خواردنی ئامادەكراو و لە قتونراو، كە رێژەیەكی زۆر لە خوێیان تێدایە.

4. گرنگینەدان بە خواردنەوەی ئاو بە برێ پێویست.

5. نەخەوتن و مانەوە بە ئاگایی بۆ ماوەیەكی زۆر.

6. زیاخۆریكردن بە خواردنی شەكر.

7. جگەرەكێشان.

8. كەمی چالاكی جەستەیی و گرنگینەدان بە وەرزشكردن.

ر. ر