عیراقی
كابینەكەی عەلاوی دوادەكەوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت تا ئێستا هیچ بەرچاو رونیەك لەسەر كابینەكەی محەمەد عەلاوی نییە و نازانرێت كەی تەواوی دەكات.
جەمال شوكر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای هەفتەیەك لە بڕیاری بوون بە سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق تائێستا محەمەد عەلاوی هیچ شتێكی لە بارەی كابینە وەزاریەكەی دیار نییە هەرچەندە دەوترێت بەزوترین كات كابینەكەى تەواو دەكات".
ئەوەشی خستەڕوو "عەلاوی بەڵێنی ئەوەیداوە كەسانی بێلایەن لە كابینەكەی دابنێت و بە هیچ شێوەیەك كەسی حزبی دانەنێت ئەمە رەنگە بۆ عیراق ئاسایی بێت كەسی بێلایەن بەڵام بۆ هەرێمی كوردستان جیاوازە و ناتوانێت لە خۆیەوە كەسی كورد لە پۆستەكان دابنێت ئەگەر حزبە كوردستانییەكان بۆی دیاری نەكەن لەراستیشدا گرفت لە كاندیدەكانی كورد نییە و بابەتە پەیوەستە بە عیراقییەكانەوە".
جەمال شوكر هەروەها وتی "پێویستە محەمەد عەلاوی لە ماوەی مانگێدا كابینەكە پێكبهێنێت ئەگەر لەو ماوەیەدا نەیتوانی ئیقالە دەكرێت".
هەفتەی پێشوو بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق كاندیدكرد.