ستران عەبدوڵڵا
زۆر بڵێی و کەم عەمەلی
"زۆر بڵێی لەسەر روباری نیل" رۆمانە ناسراوەکەی نەجیب مەحفوزە لەسەر توێژی خوردە بۆرژوای میسر کە عیدەیەکی زۆر بڵێیان لە عەوامەیەکی لێواری نیل لە بەزم و رەزمی خۆیان ناکەون، تەمبەڵ و تەوەزەل ھەر خەریکی تانە و تەشەرن، بێئەوەی کارێکیان لەدەست بێت.
لاوانی میسر لە کۆڕی نەبەزیندا گیانبازی دەکەن بۆ پەڕینەوە لە نائومێدی و بنکۆڵکردنی سەختی بەردەم سەرکەوتن و سەرەنجام لە قاودانی نەیاران، کەچی زۆر بڵێکان ھەر دەیڵێن و دەیڵێنەوە و قسەش وەك شاعیری نەجیبی قەومی نەجیبی کورد دەیڵێت: ناچێتە گیرفانەوە.
نەجیب مەحفوز لەم رۆمانە گەورەیەدا وێنای چارەنووسی توێژێکی مشەخۆری کۆمەڵی میسری دەکات کە فایق بێکەسی شاعیر بە رۆمان نا، بەڵکو بە دێرە شیعر، وەسفی حاڵی کردوون:
کوردییەت خورمایە بۆچی یان قسەی شێتانەیە.
نە مەحفوز و نە بێکەسی باوك کەوتنی ئەم بتی زۆر بڵێیەیان نەدی لە میسر و لە کوردەواری، بۆیە لە ھەشتاکانی سەدەی رابردوو لە گەرمەی نەبەردییەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی نوێدا شێرکۆ بێکەسی کوڕ ھاتەوە کایە و لە ئەدەبی موقاوەمەدا توانجی لەم زۆر بڵێیانە گرتەوە.
جا ھێمن وتەنی "نەما خانی" و نەما مەحفوز و بێکەس تا نەشتەرگەری بۆ زۆر بڵێکانی ئەم رۆژگارەشمان بکەن. زۆر بڵێکانی ئەم رۆژگارە ھەم زۆر بڵێ و ھەمیش چاوقایم و رووقایمن و لە ھیچ عەیبەیەك سڵ ناکەنەوە. ئەمانە وەك کارەکتەرەکانی رۆمانەکەی مەحفوز خێر و شەڕیان لە عەوامەیەکدا گەمارۆ نەدراوە، ئەمانە وەك کۆرۆنای سیاسی تەشەنەیان کردووە و خەریکە ئیقلیمگیر دەبن.
جا ئێستا پێش ئەوەی بکەونە بەر بیراز و کوتانەوە ھێشتا خەڵك قەرزاربار دەکەنەوە.
خ.غ