ستران عەبدوڵڵا

ستران عەبدوڵڵا

گوڵبژیرێک لە کۆی دیمەنە گەشبینەکە

لە پشت ئەم وێنە بەرجەستەیەی مامی گەورە کە ئەفراندنی کاک مەحمود خۆشناوە، ھەزاران وێنەی شەھیدانی یەکێتیی دیارن کە بە خوێنی گەشیان تابلۆ گەشبینەکەی مامیان دروستکردووە. گەشبین بە ئایندەی یەکێتیی و ئایندەی کوردستان و ئایندەی ئەم کاروانە دوور و درێژەی کوردایەتی.


دیمەنە گەورە گەشەکە کە ئاسۆی گەشبینی رابەری بزووتنەوەکە دەردەخات، روونی دەکاتەوە کە خۆی حزبی شەھیدان ، حزبی شەھیدخواز نییە ، حزبی شەھیدپەروەرە. بەمانای ئەسڵ لە تێکۆشانەکە بۆ زیندەگیی و ئاوەدانی و ژیاندۆستییە ،لەو جێیەی ژیان بخوازێ لە پێناو ژیان و ئایندە و مافی چارەنووسە و لە جێیەی قۆرت و کۆتو بەند ھەیە شەھادەت و شەھیدی بۆ ڕاماڵینی لەمپەڕ و رێگرییە.ئەسڵ بۆ یەکریزی و تەبایی و پێکەوەییە جا کە قۆرت و رێگری ببێتە نەریتی رۆژانە ئەوا نایەکی گەورە و گران ئیرادە نیشان دەدات. حزبێك بەو کاروانە دوور و درێژە، بەو ھەموو شەھید و شاھیدەوە نامۆ و غەوارە ناتوانێ وەك میوان مامەڵەی لێلا بکات.

ئاخر ئەگەر بۆ سەودا و مامەڵە خنەخنێکیش ھەبێ شەھیدەکان دواجار شایەتی دەدەن و بۆ مێژووی کورد و کوردستان لەسەری دێنە جواب.

مینی دیمەنی گەشاوە و کۆی دیمەنی گەشبینی ئەم تابلۆیە دێنە جواب
ساڵی  2022
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan