تەندروستی
بۆچی زانست و ئایینی ئیسلام سێکسکردن لە پشتەوە واتە "کۆم" رەتدەکەنەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دکتۆر کاروان عەلی بەرزنجی، پزیشکی سیکسۆلۆژی باس لە سێکسی کۆم دەکات لە رووی پزیشکی و ئایینی ئیسلامەوە، لە رووی پزیشکییەوە سێکس به تهواوی رهت دهکهنهوه له پشتهوه، چونکە سێکسکردن لە کۆمەوە کاریگەی نەرێنی زۆرە، ئەوانیش:
- ئهو كهسه ناتوانێت پاشماوه (پیسای) خۆی رابگرێت، ئهویش هۆکاری ئهوهیه که مهتاتی کۆم دهپچڕێت.
دکتۆر کاروان عەلی بەرزنجی، پزیشکی سیکسۆلۆژی باس لە سێکسی کۆم دەکات لە رووی پزیشکی و ئایینی ئیسلامەوە، لە رووی پزیشکییەوە سێکس به تهواوی رهت دهکهنهوه له پشتهوه، چونکە سێکسکردن لە کۆمەوە کاریگەی نەرێنی زۆرە، ئەوانیش:
- ئهو كهسه ناتوانێت پاشماوه (پیسای) خۆی رابگرێت، ئهویش هۆکاری ئهوهیه که مهتاتی کۆم دهپچڕێت.
- سێکسکردن له پشتهوه ئهبێته هۆکاری نهخۆشی کۆڵۆن له مرۆڤدا، لهبهر ئهوه که ڕێخۆڵه گهوره که پیسایی لێدهته دهرهوه و له کۆمهوه بهتاڵ دهبێتهوه راست پەیوەندی به کۆڵۆنەوە هەیە.
- هۆکارە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆس بۆ ریخۆڵە گەورە.
- سێکس لە کۆمەوە دەبێتە هۆی خورین.
- هۆکارە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆس بۆ ریخۆڵە گەورە.
- سێکس لە کۆمەوە دەبێتە هۆی خورین.
- دەبێتە هۆی نەمانی ئارەزووی سێکس.
سێکسی کۆم لە رووی ئایینی ئیسلامەوە
هەندێک كەسی شاز و نامۆ و رەوشت و ئەخلاق شێواو بەهۆی لاوازی باوەڕو ئیمانیانەوە گوێ بەوە نادەن لە كوێوە لەگەڵ خێزانی خۆیان جووت دەبن، بۆیە سڵ ناكەنەوە لەوەی لەگەڵ دواوەی خێزانیان جووت دەبنو خۆیانی لێ ناپارێزن، جووت بوون لەگەڵ ئافرەت لەكۆمەوە یەكێكە لەگوناهە گەورەكان.
«أبوهریرة» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:
[ مَلْعُونٌ مَنْ أَتَى اِمْرَأَةً فِي دُبُرِهَا] رواه الإمام أحمد 2/479 وهو في صحيح الجامع 5865
واتە: « مەلعونەو بەرلەعنەت كەوتووە، ئەو كەسەی بچێتە لای ئافرەت لەكۆمەوە»
نەك هەرئەمە بەڵكو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ:
[مَنْ أَتَى حَائِضًا أَوْ امْرَأَةً فِي دُبُرِهَا أَوْ كَاهِنًا فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ] . رواه الترمذي برقم 1/243 وهو في صحيح الجامع 5918
واتە: « هەركەس بچێتە لای ئافرەتێكی حەیزدار یان لەدواوە بچێتە لای یان بچێت بۆلای فاڵچیەك، ئەوە كافر دەبێ بەو قورئانەی بۆ محمد صلى الله عليه وسلم دابەزیوە.
زۆری ژنان خاوەن سروشت و تەبیعەت پاك لەم كارە پشتیان هەڵكردووەو وەڵامی مێردیان نەداوەتەوە هەرچەندە زۆریان لێكراوە و تەنگیان پێ هەڵچنراوە، تەنانەت لەلایەن هەندێ مێردەوە هەڕەشەی تەڵاق كراوە ئەگەر خێزانەكەی بەقسەی نەكات.
هەندێک لەو ژنان كە شەرم دەكەن پرسیار لە زانایان بكەن سەبارەت بەم كارە، مێردەكانیان گومان و دوودڵی وایان بۆ دروستدەكەن كە ئەو كارە حەڵاڵە ئەو ئایەتە بۆ خێزانەكانیان دەكەنە بەڵگە كە خودا دەفەرمووێ:
[نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّىٰ شِئْتُمْ]
واتە: «خێزانەكانتان كێڵگەن بۆ ئێوە، كەوابوو بەهەر شێوەیەك پێتان خۆشە بچنە لایانو لەگەڵیان جووت بن، بەمەرجێك لە شوێنی شەرعیەوە بێ».
شتێكی زانراویشە كە سوننەت روونكەرەوەی مانا و مەبەستەكانی قورئانە، جا لە سوننەتدا هاتووە كە پێغەمبەر (د.خ) ئاگاداری كردووین دروستە چوونەلای ژن و سەرجێی لەگەڵ كردنی بەهەر شێوەیەك كە خۆی ئارەزووی لێی بێ لە پێشەوە بێ یان لەدواوە بێ، بەڵام بەمەرجێك جووتبوونەكە لە شوێنی منداڵ بوونەوە بێت و شاراوەش نییە كە كۆم جێگای پیسەیە نەك شوێنی منداڵبوون.
شتێكی زانراو بەڵگە نەویستیشە كە ئەم كارە حەرام و قەدەغەكراوە تەنانەت ئەگەر هەردوولا پێی قایل بن و پەسەندیشی بكەن، چونكە رازی بوون لەسەر حەرام حەرامەكە حەڵاڵ ناكات.
س،ر