تەندروستی

سوودە سەرسورهێنەرەكانی توور

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسورهێنەرەكانی توور
مەودا میدیا-

توور بەشێک لە خوردنی سه‌ره‌كی هاوڵاتییانی ئێمەیە و لە شێواز و رەنگەکانی سپی و سوور و وەنەوشەیی یان رەشدایە و لە ئەندازەی خڕ و درێژدایە کە بەشێوازی کاڵ و کوڵێنراو و لەنێو ترشیاتیشدا دەخورێت و بەزۆری گەڵا و گوڵ و تۆوی ئەو لەخواردندا بەکار دەهێنرێت.

٭ سوودی توور بۆ دەرمان یان رێگریکردن لە نەخۆشییە تایبەتەکان بەمشێوەی خوارەوەیە:

1 -کاریگەری زۆری لە دەرمانی زەردووییدا هەیە

 توور بۆ جگەر و گەدە زۆرباشەو وەک ژەهرلادەرێکی بەهێز کار دەکات، کە ئەمەش بەو واتایەیە کە توور خوێن پاڵفتە دەکات و ژەهر و مەوادی زیادە لادەبات، ئەم سەوزەواتە خۆراکییە لەدەرمانی زەردییدا (Icterus) بەتەواوی سوودبەخشە، چونکە بیلی روبین(Pheophytin) لەنێودەبات .

2- نیشانەکانی مایەسیری کەم دەکاتەوە

 توور وەکو کاربۆهیدراتێک لەڕوانگەدا دادەنرێت، کە لە کاربۆهیدراتە هەرس نەکراوەکان پێکهاتوون. ئەمکارەش هەرس و گیرانی ئاو ئاسانتر دەکات و قەبزی کە یەکێک لە نیشانەکانی مایەسیریێە، لادەبات و وادەکات نیشانەکانی مایەسیری زووتر چاک ببنەوە.

3- کێشەکانی پەیوەست بە میز و میزەڕۆ چاک دەکاتەوە

 تور مێزهێنەرە و ئاوی تووریش لە دەرمانی ئیلتیهابات و هەستی کزانەوە لەکاتی میزکردندا سوودبەخشە  و هەروەها گورچیلەکان پاکدەکاتەوە و ئیلتیهاباتی هەبوو لە گورچیلە و کۆئەندامی میزکردندا رادەگرێت و لەئەنجامدا یارمەتیدەر لە چارەسەری نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی میز.

 4_یارمەتی کەمکردنەوەی کێش دەدات

 توور‌ زۆر تێرت دەکات، واتە وزەی ئێوە بێ وەرگرتنی کەلۆری زیادەتر دابیندەکات. هەروەها کاربۆهێدراتی هەرسبووی کەمتری هەیە و بڕی ئاوی زۆریشی تێدایه، بۆیە بۆ کەسانێک کە دەیانەوێت کێش کەمبکەنەوە، بەسوودە.

 5_نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار کەمتر دەکاتەوە

 توور سەرچاوەیەکی بێوێنەی ئەنتۆسیانینەکانە (Anthocyanin) کە نەتەنها رەنگ بە توورەکە نادەن، بەڵکو بەشێوازێکی پۆزەتیڤ پەیوەندی بە کەمکردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەوە هەیە.

 6-رێگری لە شێرپەنجە دەکات

 لەوجێگایەی کە توور ژەهرلابەرە و بڕێکی فراوانی ڤیتامینی C ئەنتۆناسیۆن وفولیک ئەسیدی تێدایە، یارمەتی لە زووتر چارەسەرکەری زۆر لە شێرپەنجەکانی هەیە، بەتایبەت شێرپەنجەی ریخۆڵە گەورە، گورچیلە، گەدە و شێرپەنجەی دەم و ددان. جگە لەوە ئیزۆتیوسیاناتی هەبوو لە تووردا کاریگەرییەکی بێوێنەی لە سەر ڕێڕەوی خانە شێرپەنجەییەکاندا هەیە و بەجۆرێک دەبنە هۆی مەرگی خانەی شێرپەنجەیی و لە دووبارە دروستبوونەوەی خانە شێرپەنجەیێەکان رێگریی دەکەن.

 7_لە بێڕەنگبوونی پێستی رێگری دەکات

تایبەتمەندێتی ژەهرلابەری و دژە شێرپەنجەبوونی توور دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە دەرمانی بێڕەنگی پێست (سپی بوونی نامۆی پێست= ڤیتیلیگۆVitiligo)سوودبەخش بێت.

 8_رێگری لە قەبزی دەکات

 تور کاربۆهیدڕاتی زۆری هەیە، کەواتە جوڵەی ریخۆڵەتان زیاتردەکات و بەمشێوەیە لە دەردانەوەی رێکوپێک و هێورکردنەوەی نیشانەکانی قەبزی کاریگەرە.

 9_کێشەکانی پەیوەست بەهەناسە و رەبۆ چاکتر دەکاتەوە

 توور دژە خوێن تێزانە، واتە خوێنتێزانی جیهازی هەناسەدان لە نموونەی کزانەوەی لووت، قوڕگ، سورێنچک و‌ سییەکان کە بەهۆی سەرماخواردن، ئیلتیهاب و هەستیاری و هۆکاری دیکەوە بێت، دەتوانێت کەمبکاتەوە. توور خاوێنکەرەوەیەکی زۆرباشە و ڤیتامینی زۆری هەیە، کە لە کۆئەندامی هەناسەدان لە بەرانبەر ئیلتیهابات پارێزگاری باشتر دەکات.

 10_ پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە 

توور سەرچاوەیەکی باشی پۆتاسیۆمە، کە سوودی زۆری بۆ تەندروستیمان هەیە. پۆتاسیۆم پەستانی خوێن کەمتر دەکاتەوە، چونکە کاتێک لەگەڵ خوێنبەرەکاندا پەیوەندی هەیە، دەتوانێت دەمارەکانی خوێن شلتر ونەرمتر بکات و لەئەنجامدا رێڕەوی خوێن زیاتر دەکات. 

11-کاریگەری لەسەر تووشبووانی شەکردا هەیە

ماوەیەکی زۆرە کە توور بە رووەکێک ناسراوە کە گڵۆکێزی نزمی هەیە، واتە خواردنی ئەو کاریگەری لەسەر ئاستی شەکرەی خوێندا نییە. ئەم رووەکە خۆراکییە لە رێکخستنی راکێشانی شەکر بۆ رێڕەوی خوێن یارمەتیدەر دەبێت و کەسانی توووشبوو بەم نەخۆشییە ناتوانن لەبارەیەوە چیتر نیگەران بن. چونکە بەهۆی توورەوە رێکخستنێکی باشی شەکرە روودەدات.

 12- نەخۆشییەکانی پێست چارەسەر دەکات

 ڤیتامینیCفسفۆڕ و هەندێک لە ڤیتامینەکانیتری گروپی B کە لە تووردا هەیە، بۆ پێست سوودبەخشن. 

 13-تا دێنێتە خوارەوە

تای کەسەکان دێنێتە خوارەوە و پلەی گەرمایی جەستە دێنێتە خوارەوە و ئیلتیهابات لادەبات. بۆ ئەم مەبەستە باشترە ئاوی توور لەگەڵ خوێدا تێکەڵ بکەن، توور خاوێنکەرەوەیەکی باشە.

 14_ یارمەتی کێشەکای گورچیلە دەدات

توور میزهێنەرە و خاوێنکەرەوەیە بۆ زۆر لە نەخۆشییەکانی گورچیەلە باشە. 

 15_ دەرمانێکی کاریگەر بۆ گەزینی زیندەوەران

 توور تایبەتمەندی دژە خورانیی هەیە، لەبەر ئەوە دەتوانرێت دەرمانێکی کاریگەر بۆ گەزینی زیندەوەرەکان و گەزینی مێش هەنگ سوود لێ ببینن، ئاوی توور ئێش و ژان و هەڵاوسان کەمدەکاتەوە و ناوچەی برینداربوو هێور دەکاتەوە. 

16_ رێگری لە رۆیشتنی ئاوی جەستە دەکات

 توور لە  بەشێکی زۆری لە ئاو پێکهاتووە، لەبەرئەوە خۆراکێکی باش بۆ راگرتنی ئاوی جەستەیە. یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی ئاوی پێویست لە جەستەدا کاریگەری ئەرێنی لەسەر جیهازی هەرسدایە. کە ئەمەش قەبزی لادەبات، هەرسی خواردن باشتر دەکات و گرنتیدەری ئەوەیە کە مەوادی موغەزی هەبوو لە خۆراکییەکان کە دەیخۆین، بەهۆی جەستەمانەوە رابکێشێت. 

17_کاریگەری لەسەر نەخۆشیێەکانی هەناسەو قوڕگدا هەیە

 توور تامێکی تیژی هێوری هەیە و بۆ رێگریکردن لە نەخۆشییەکان سوودبەخشە، قوڕگ ئێشە هێورتر دەکاتەوە.

 18_ڤیتامینی Cی تیێدایە و سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات

 بەکارهێنانی رۆژانەی نیو کوپ ئاوی توور لە نێوان ژەمێکی خواردن لە زەڵاتە یان خواردنی، وەکو نێوان ژەمی خواردن نزیکەی لە 15% لە ڤیتامینیCی پێویستی رۆژانەتان دابیندەکات.

 19_کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی و کارکردنی جگەر و زراودا هەیە.

 توور بەتایبەت کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروست کارکردنی جگەر و زراودا سووودبەخشە. ئەم رووەکە خۆراکییە ببیلی روبین و ترشەکان و ئەنزیمەکان ڕێکدەخات  و بیلی ڕوبینی زیادەی خوێن لادەبات و ئەنزیمەکانیی وەکوو میروسناز، دیاستاز، ئامیلاز، و‌ ئیسترازی تێدایەو بەکارهێنانی ڕێکوپێکی ئەو جگەر و کیسی زراو لە بەرانبەر ئیلتیهاباتەکان و برینەکان پارێزگاری لێدەکات. 

20_ جیا لەم تایبەتمەندیانەی توور کە ئاماژەمان پێکردن، ئەم سەوزەواتە ئیشتیها هێنەر، بۆنخۆشکەری هەناسە، رێکخەری میتابۆلیزمی جەستە و کەسانێک کە لەهەفتانەدا دەیخۆن دەبینن سوڕانی خوێنیان باشتر دەبێت، توور دەرمانێکی باش بۆ سەر ئێشە، قەبزی، تێکچوون، کۆکەڕەشە، کێشەکانی گەدە، بەردی زراو و کەمخواردنە. گەر کێشەی هەرستان هەیە پێشنیار دەکەم چەند پارچەیەک توور بخۆن تا کۆئەندامی هەرستان بەباشی کار‌بکات.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب