کوردستانی

ئەمڕۆ لەم کاتەدا ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیەندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ لەم کاتەدا ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، کاتژمێر 10:00ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیەندرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتى (2021/10/25) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، وردەکارى و داتاى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لەهەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2021-2022) رادەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەم مەبەستە لەکاتژمێر 10:00ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەدیوانى وەزارەت بەفەرمی  رووماڵى ئەنجامەکان رادەگەیەنن.
 
Qaiwan
Qaiwan