کوردستانی

لە رووداوێکدا کەسێک گیانیلەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکدا کەسێک گیانیلەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی چەمچەماڵ ــ سەنگاو کەسێک گیانیلەدەستدا  و پێنجی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی چەمچەماڵ لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "لە رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی چەمچەماڵ ــ سەنگاو کەسێک گیانیلەدەستدا  و پێنجی دیکەش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەكردووە "رووداوەکە لە نزیک گوندی قەرەتامۆر روویداوە و بەهۆیەوە ژنێکی تەمەن 49 ساڵ گیانیلەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش کە تەمەنیان (13 و 32 و 50 و 50 و 71) ساڵە بەبرینداری گەیەنراونەتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ".

رووداوەکانی هاتوچۆ بەردەوام روو لە زیادبوونەوە شارەزایانی بواری هاتوچۆش تیژڕەوی شۆفێران و خراپی رێگەوبانەکان بە هۆکاری سەرەکی دەزانن.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب