کوردستانی

مامۆستایەکی زانکۆ مەترسییەک ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایەکی زانکۆ مەترسییەک ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ ئەنجامی زانکۆ لاین راگەیاندراو بە پێی ئەنجامەکان خوێندنی خۆڕایی بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمیکردووە، مامۆستایەکی زانکۆش مەترسییەک دەخاتەڕوو و دەڵێت "ئەگەر رێژەی وەرگرتنی خوێندکار لە خوێندنی خۆڕایی بەردەوام بەوشێوەیە روو لە کەمبوونەوە بێت، لە چەند ساڵی داهاتوودا خەڵکێکی زۆری هەژار بێبەش دەبن لە خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان".

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی زانکۆلاینی راگەیاندوو و بەپێی ئەنجامەکانیش بۆ ئەمساڵ 43 هەزار و 277 خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون، کە 62%یان لە خوێندنی خۆڕایی و 38%یش لە خوێندنی پارالێڵ و ئێواران وەرگیراون، بەو پێیەش بەراورد بەساڵی رابردووش رێژەی وەرگیران لە خوێندنی خۆڕایی دابەزیوە، کامیل عومەر، مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە دڵخۆش نین بەو ئەنجامانە، چونکە وای لێدێت خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بەرە و نەمان و ئیفلیج بوون دەچێت، لەبارنبەردا خوێندنی تایبەت سنوری پاوانخوازییەکانی فراواندەکات، ئەگەر بەو شێوەیە بڕووات لە چەند ساڵی داهاتوودا خەڵكێک کە هەژارن و ناتوانن کرێی خوێندن بدەن بێبەشدەبن لە خوێندی زانکۆ و پەیمانگەکان".

وتیشی "هەرچەندە من تێبینیم هەیە لەسەر خوێندن لە زانکۆ حکومییەکاندا و بەشێک لە خوێندکاران تەنها بۆ کاتبەسەربردن و وەرگرتنی شەهادەیەک دەچنە زانکۆ و پەیمانگەکان، بەڵام لە بەرانبەردا هەزاران خوێندکارمان هەیە کە بەڕاستی بەدوای زانستەوەن، وتیشی، من پێم باشە وەزارەتی خوێندی باڵا و حکومەت پێداچوونەوەیەک بکەن بە سیستمی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان، رێگەش نەدەن کەرتی تایبەت بەردەوامبێت لەو پاوانکارییەی کە ئێستا دەستی داوەتێ، دەکرێت لە رێگەی کردنەوەی پەیمانگەی پیشەییەوە دوای ماوەیەک لە خوێندن دەیان هەزار خوێندکار و گەنج پێبگەیەندرێت و بکرێنە خاوەن کار و پێشە".

ئەوە لە کاتێکدایە بە پێی بەدوادا چوونەکانی مەودا میدیا رێژەی وەرگیرانی لە خوێندنی خۆڕایی کەمیکردووە بۆ ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو، رێژەی وەرگیراوانی سێ ساڵی پێشوو بەم شێوەیەیە: 2019:  %74 خۆڕایی -  26% لە پارالێل و ئێواران، 2020:  %65 خۆڕایی - 35% پارالێل و ئێواران، 2021:  %62 خۆڕایی - 38% پارالێل و ئێواران.

ر. ر





Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب