عیراقی

کۆمسیۆن کاتی بەدەست هەژمارکردنەوەی دەنگی بەشێک لە وێستگەکانی ئاشکرا کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمسیۆن کاتی بەدەست هەژمارکردنەوەی دەنگی بەشێک لە وێستگەکانی ئاشکرا کرد
مەودا میدیا-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت لە رۆژی چوارشەممەوە ده‌ست ده‌كرێت به‌ هەژمارکردنەوەی ده‌ستی دەنگی ئەو وێستگانەی تانەیان لێدراوە، ئاماژەی بەوەشکرد لە پارێزگای نەینەواوە دەستپێدەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند " له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 27ی تشرینی یەکەمی 2021  له‌ كاتژمێر 8:00ی به‌یانی تا 5:00ی عه‌سر ده‌ست ده‌كرێت به‌ هەژمارکردنەوەی ده‌ستی دەنگی ئەو وێستگانەی تانەیان لێدراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "سه‌ره‌تاش له‌ پارێزگای نه‌ینه‌واوه‌ ده‌ستپێده‌كات، دواتریش هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی دیكه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، هەروەها هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان به‌ به‌شداریی نوێنه‌ری پاڵێوراوانی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان و راگه‌یاندنه‌كان ده‌بێت".

کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ كۆی گشتی 1400 تانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، لەو ژمارەیەش دەنگی 234 وێستگە بە دەست دەژمێردرێنەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان