کوردستانی

تیژڕەوی شۆفێرێک برینداربوونی دەستگێڕێکی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیژڕەوی شۆفێرێک برینداربوونی دەستگێڕێکی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی هەولێر - خەبات لە رووداوێکی هاتوچۆدا دەستگێڕێک بە سەختی بریندار دەبێت، پۆلیسی هاتوچۆش هۆکاری رووداوەکە بۆ تیژڕەوی ئۆتۆمبێلەکە دەگەڕێنێتەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021 کاتژمێر 4:30 خولەک لەسەر رێگەی هەولێر - خەبات لە نزیک مەفرەقی عەلوە تاکسیەک بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆلی لەدەستدا و بەسەرشۆستەی لای راستی رێگەکە و لەوێدا خۆی کێشا بە عەرەبانەی لوقم فرۆشێک کە لەسەر شۆستەکە بوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە دەرەنجامی رووداوەکە خاوەنی عەرەبانەکە زۆر بەسەختی زامدار بوو، یەکەم کاردانەوەی شوفێری تاکسیەکەش لەدوای ڕووداوەکە بەداخەوە نوشتاندنەوەی تابلۆی ئوتومبێلەکەی بو بۆئەوەی لە دوایی نەناسرێتەوە ئەگەر فرۆشتی".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب