کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: خزمانی برادۆستی پێگەی تایبەتیان لای یەکێتی ھەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لە شاری ھەولێر سەردانی کوڕانی کەریم خانی برادۆستییان کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021 بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لە شاری ھەولێر سەردانی کوڕانی کەریم خانی برادۆستییان کرد.

لە دیدارێکدا بە گرنگییەوە باس لە دۆستایەتی خزمانی برادۆستی و یەکێتی کرا و ئاماژە بەرۆڵی جوامێرانەی بنەماڵەی کەریم خان کرا کە لە قۆناغە جیاجیاکاندا پشتیوانی شۆڕش و خەباتی چەکداری بوون.
بافڵ تاڵەبانی رووی قسەکانی کردە فەیسەڵ کەریم خانی برادۆستی و پێی راگەیاند "بنەماڵەکەتان لای یەکێتی جێگای رێز و پێزانینە، ئەو دەنگانەی لە ھەڵبژاردن بەدەست هاتووە جێگای شانازی ھەموولایەکمان بووە و نرخاندنیش بۆ ماندووبوونتان دەکەین و ئێوە ھەمیشە پێگەی تایبەتتان لای یەکێتی ھەیە و ھەمیشە پێکەوە دەبین بۆ خزمەتکردنی خەڵک و بوژاندنەوەی یەکێتییەکەتان کە ھەمیشە پشت و پەنا بوون و لە رۆژانی سەختدا لەگەڵمان بوون".
س،ر
بیروڕا