کوردستانی

لەم پارێزگایە ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم پارێزگایە ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا-

ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی كەركوك لە بەیاننامەیەکدا هەلی دامەزراندن بۆ هەردوو رەگەز لە چوارچێوەی كادری كاركردن لە فڕۆكەخانەكە راگەیاند و دامەزراندیش تەنها بۆ دانیشتووانی خەڵکی کەرکوکە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕ‌و دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021 لەلایەن ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی كەركوكەوە بڵاوكرایەوە، دامەزراندن تەنها بۆ خەڵكی پارێزگای كەركوك دەبێت و بە پلەی وەزیفی و بەپێی پسپۆڕییە جیاكیان كە ئەمانە دەگرێتەوە:

1-ئەندازیاریی مەدەنی.
2-ئەندازیاریی میكانیك.
3-ئەندازیاریی كارەبا.
4-ئەندازیاریی تەكنیكی ساركەرە و فێنككردن.
5-ئەندازیاریی زانستی كۆمپیوتەر.
6-بەڕێوەبردن و كارگێڕی (بە هەموو لقەكانییەوە).
7-زمانە بیانییەكان.
8-تەكنیكییەكان (بە هەموو پسپۆڕییەكان).
9-شۆفێری بارهەڵگر.
10-كرێكاریی كارگوزار.

مەرجەكان:
1-ئەوانەی داواكاریی پێشكەش دەكەن دەبێت تەنیا لە دانیشتووی كەركوك بن.
2-دەبێت شارەزاییەكی ئاستبەرزی هەبێت لە بواری پسپۆڕییەكەیدا.
3-دەبێت پێشكەشكار لانی كەم بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت.
4-دەبێت تەمەنی لە 30 ساڵ زیاتر نەبێت.

ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك ئاماژەی بە تاوتوێكردنی سیڤی پێشكەشكاران دەكات لەلایەن لیژنەیەكی تەكنیكی شارەزا لە كۆمپانیای كارپێكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك و دیوانی پارێزگای كەركوك، داواشكراوە هەركەس لەخۆی رادەبینێت، سی ڤی بۆ ئەم ئیمەیڵە رەوانە بكات، هەروەها داواكارییەكان تا 29ی تشرینی یەكەمی 2021 وەردەگیرێن.

خوازیاران دەتوانن سیڤی بۆ ئەم ئیمیڵە بنێرن
Qaiwan
Qaiwan