تەندروستی

منداڵ و سەرئێشە

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵ و سەرئێشە
مەودا میدیا-

دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان لە بابەتێکدا باس لە سەرئێشەی منداڵان دەکات ئاماژە بەوەدەکات، منداڵ هەروەکو گەورەکان تووشی سەرئێشە دەبن٫ زۆربەی جۆرەکانی سەرئێشە کە لە گەورەکاندا هەیە لە منداڵیشدا بوونیان هەیە و چەند هۆکارێکیش دەبنە هۆی ئەو سەرئێشەیە، ئەوانیش:

1- هەندێ جۆری دەرمان سەرئێشە دروست ئەکەن.

2- کەم خەوی یان گۆڕینی شێوازی خەوتن.

3- ئەگەر ژەمێکی خواردنی نەخواردبێت.

4- ووشکبونەوە لە کاتی نەخۆشیدا.

5- فشارێکی دەروونی زۆری هەبێت.

6- هەبووی  برینێکی بچوکی سەر.
7- بۆ ماوەیەکی زۆر سەیری تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەر بکات.

8- کێشەی بینینی هەبێت.

9- سووڕی مانگانە لە کچی پێگەیشتوو.

10- گۆڕان لە هۆڕمۆنی لەشدا.

11- بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناو سەیارەدا سەفەرێکی بکات.

12- گوێگرتن لە مۆسیقای بەرز.

13- بەکارهێنانی بۆنی قوڕس.

14- خواردنەوەی کافائینێکی زۆر.

15- خواردنی هەندێک جۆری خواردن وەک پەنیر ٫ چوکلێت ٫ پیتزا.

16- هەوکردنی گوێچکه.

17- هەوکردنی ڤایرۆسی لەشێوەی پەتا.

18- هەوکردنی تورەکەی هەوایی کەلەی سەر (التهابی جیوب)

نیشانە خراپەکانی سەرئێشە کە پێویستە بێ دواکەوتن منداڵەکەت نیشانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بدەیت:

1- کەمبونەوەی هۆشی منداڵەکەت.

2- سەرئێشەکەی رشانەوەی لەگەڵدا بێت.

3- ئەگەر سەرئێشەکە منداڵەکە خەبەر بکاتەوە بە تایبەتی لە بەیانیان یان سەرئێشەکە دوای بەخەرهاتنەوەی لە خەو دەست پێبکات لە بەیانیاندا.

4- سەرئێشە دوای زەربەیەک کە بەر سەری کەوتبێت یان دوای لە هۆش خۆچوون.

5- ئەگەرسەرئێشەکە گەشکەی لەگەڵدا بێت.

6- بینینی منداڵەکە بەرەو خراپی بچێت.

7- باڵانسی لەشی تێک بچێت و بەملاولادا بکەوێت.

8- پێستی پەڵەی تێدا دەربکەوێت.

9- بە گرانی هاتوچۆ و رۆیشتن بکات و توانی بە پێوەوەستانی نەمێنێت.

10-  قسەکردنی بە گران بێت یان هەر نەتوانێت .

11- بوونی ئازار لە ملدا یان ملی رەق بێت لەگەڵ بوونی تا.

12- توانای رۆیشتنە قوتابخانە  لەگەڵ چالاکی رۆژانەی نەمێنێت.

13- هەڵسوکەوتی منداڵەکە بگۆڕێت.
.
14- ئاوخواردنەوەو میزکردنی  زیادی کردبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب