کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکوک رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی پشتێنەیی کەرکوک سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکوک رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی پشتێنەیی کەرکوک سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکوک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW و بارهەڵگرێکدا بووە، هۆکارەکەشی خێرایی BMWـەکە بووە.
باسی لەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلە BMWـەکە بەهۆی خێراییەوە لە رێڕەوی خۆی دەرچووە و خۆی کێشاوە بە ستوونێکی رووناکیدا، پاشان چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەدا، کە لەسایدی خۆیدا بووە.
ئەوەشی خستووتەڕوو، لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە شۆفێر و یەكێک لە سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلە BMWـەکە بوون و یەکێکیشیان سەرنشینی بارهەڵگرەکە بووە.
ر. ر
بیروڕا



