کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی دۆخی سوتەمەنی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی دۆخی سوتەمەنی دەکات
مەودا میدیا-

 ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات، لەوانە پرسی گرانبوونی نرخی سوتەمەنی و سێ یەکەمەکانی زانکۆ و لەگەڵ چەند پرسێکی دیکە.

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە بانگێشتنامەیەکدا بۆ پەرلەمانتاران ئاماژەی بەوەکردووە " پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (١٨)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامان بکەین بۆ دانیشتنی ژمارە چواری ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عیراق، لە کاتژمێر11:00ی پێشنیوەڕی رۆژی سێشەممە رێککەوتی 26ی تشرینی یەکەمی 2021".

بە گوێرەی کارنامەکە،  لە تەوەری یەکەمدا، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی دووەمی مادەی (78) و بڕگەی یەكەمی مادەی (83) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عیراق) دەکرێت.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (دابان محەمەد حسێن) لە ئەندامێتی (لیژنەی دەسپاكی)ى پەرلەمانی كوردستان دەخرێتە دەنگدانەوە.

هاوکات، دواین بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە بابەتی سێ یەكەمەكان و وانەبێژان و ئامادەكارییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەخرێنەڕوو.

بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە خستنەڕوی بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە دۆخی سوتەمەنی و چارەسەرییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی دەبێت.

ر. ر





Qaiwan
Qaiwan