کوردستانی

لە ماوەی 10 مانگدا 37 هەزار کەس هەرێمی کـوردستــان و عـیـراقیـان بـە جێهێشـتـووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ماوەی 10 مانگدا 37 هەزار کەس هەرێمی کـوردستــان و عـیـراقیـان بـە جێهێشـتـووە
مەودا میدیا-

کۆچکردنی گەنجان و هاوڵاتییانی عیراق بە گشتیی و کوردستان بەتایبەتی بۆ ئەوروپا بەردەوامە و سەرۆکی دەزگای لەوتکەش بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران دەڵێت " تەنھا لە ماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا 37 ھەزار کەس وڵاتییان بەرەو ئەورپا بەجێھێشتووە".

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2021 ئاری جەلال, سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە مەودا میدیای راگەیاند "بەھۆی قەیرانەکان و ناسەقامگیری وڵات، تەنھا لە ماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا 37 ھەزار کەس ھەرێمی کوردستان و عیراقیان بە جێھێشتووە و بەرداوامیشی ھەیە, لەو ماوەیەشدا 10 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 12 کۆچبەریشیان بێسەروشوێنن".

هەر بەپێی ئاماری دەزگای لوتکە لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا 633 ھەزار و 273 کەس لە ھەرێم و عیراق کۆچیان کردووە و لە رێگەی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا 261 یان گیانیان لەدەستداوە. 

قەیرانی دارایی، نەبوونی هەلی کار،  ناسەقامگیری سیاسی و کێشەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە دیارترین ئەو هۆکارانەن کە گەنجانی وڵات ناچاردەکەن رێگەی پڕمەترسی ئەوروپا بگرنەبەر بەدوای ژیانێکی باشتردا.

Qaiwan
Qaiwan