کوردستانی
باران بارین لەم کاتەوە دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەدرێژای کاتەکان لەگەڵ بارینی پروشە باران لە ناچە سنورییە شاخاوییەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەدرێژای کاتەکان لەگەڵ بارینی پروشە باران لە ناچە سنورییە شاخاوییەکان، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 24 پلە، سلێمانی 24 پلە, دهۆک 25 پلە، هەڵەبجە 25 و کەرکوک 28 پلە.
هاوکات دەستەى کەشناسى عیراق لە راگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانى بۆ کەشوهەواى سێ رۆژى داهاتوو راگەیاند و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە سبەینێوە لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکرێت کە بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکان دەستپێبکات.

ر. ر
بیروڕا