کوردستانی

سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

سەرچاوەیەک لە وزارەتی دارایی و ئابووریی رایگەیاند، سبەینێ مووچەی هێزه‌كانی یەكەی 70 و 80ی هێزی پیشمەرگە و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2021 سەرچاوەیەک لە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بە مەودا میدیای رایگه‌یاند "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ مووچەی مانگی تشرینی یه‌كه‌می هه‌ریه‌ك له‌ هێزه‌كانی یەكەی 70 و 80ی هێزی پیشمەرگە و وه‌زاره‌تی دارایی وئابووریی دابه‌شده‌كرێت".

لە دوێنێ دووشه‌ممه‌وە کە دەکاتە 25 مانگ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کردووە و هەتاکو ئێستاش  هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیوا هاوبه‌شه‌كان مووچه‌یان وه‌رگرتوه‌.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan