کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عیراق بە هاوبەشی دەچنە ئەم ناوچانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عیراق بە هاوبەشی دەچنە ئەم ناوچانە
مەودا میدیا-

حکومەتى عیراق رەزامەندیدا لەسەر دامەزراندنى لیوایەکی هاوبەش لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت" ئەو لیوایە لە دوو لێوا پێکدەهێندرێت کە لیوایەکیان لە هێزی پێشمەرگە دەبێت و لیوایەکیشیان لە سوپای عیراق دەبێت، راستەوخۆ فەرمان لە وەزارەتی بەرگریی عیراقەوە وەردەگرن".

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا باس لە دروستکردنی لیوای هەوبەش دەکرا لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی لە ناوچەکانی سنوری مادەی 140 دروستبووە، ئیستا حکومەتی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دروستکردنی لیوا هاوبەشەکە، جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەو بارەییەوە وردەکاریی چۆنییەتی پێکهێنانی لیوا هاوبەشەکە بۆ مەودا میدیا دەخاتە روو رایدەگەیەنێت "ئەو لیوا هاوبەشەی کە حکومەتی عیراق رەزامەندی لەسەر پێکهێنانی داوە، لە دوو لیوا پێکدەهێندرێت کە یەکێکیان سەر بە سوپای عیراق و ئەوەی دیکەشییان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە، راستەوخۆ دەکەوێتە ژێر فەرمانی وەزارەتی بەرگریی عیراقەوە و هیچ پەیوەندییەکاین بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نامێنێت".

ئاماژەی بەوەشكرد "دوای ئەوەی کە لیواکە پێکدەهێندرێت لە لایەن وەزارەتی بەرگریی عیراقەوە مەشق و راهێنانی تەواویان پێدەکرێت و پڕچەک دەکرێن، دواتر بە پێی روپێوی و پێویستی بەسەر ئەو ناوچانەدا دابەشدەکرێن کە بۆشایی ئەمنییان تێدا دروستبووە و داعش سوودیان لێ وەردەگرێت بۆ هێرشکردن،  ئەرکیان پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکانە لە خانەقین تا سێلاح".

سەبارەت بە مووچە و میلاکاتی ئەو لیوایە باسی لەوەكرد "تەواوی میلاکاتی ئەو لیوایە لەلاین حکومەتی عیراقەوە دابیندەکرێت، هیچ پەیوەندییەکیان بە وەزارەتی پێشمەرگەوەنامێنێت، وتیشی، ئەو لیوایە بە هیچ شێوەیەک ناچێتە ناو شار و قەزاکانەوە وەک ئەوەی باسی لێکراوە لە هەندێک پێگەی هەواڵی، بەڵکو و ئەرکی ئەوان لە دەرەوەی شارەکاندایە".

ر. ر



Qaiwan
Qaiwan