کوردستانی
رێواز فایەق: هەموومان دەنگ بە دامەزراندنی یەک کەس بدەین ناتوانین دایبمەزرێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەر هەمووتان دەیزانن، حەقیقەتێک هەیە با خەڵک چەواشە نەکەین، هەر 111 پەرلەمانتارەکەمان دەنگ بدەین بە دامەزراندنی یەک کەس، ناتوانین دایبمەزرێنین.
سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەر هەمووتان دەیزانن، حەقیقەتێک هەیە با خەڵک چەواشە نەکەین، هەر 111 پەرلەمانتارەکەمان دەنگ بدەین بە دامەزراندنی یەک کەس، ناتوانین دایبمەزرێنین.
ئەمڕۆ سێشەممە، 26ی تشرینی یەکەمی 2021، دوای 50 رۆژ پەرلەمانی کوردستان دەستی بە دانیشتنەکانی کردەوە و یەکێک لە بڕگەکانی دانیشتنەکە تایبەت بوو بە پرسی مامۆستایانی وانەبێژ کە ماوەی چەند رۆژێکە لەسەر شەقامن و داوای دامەزراندن دەکەن.
بەهۆی ئامادەنەبوونی وەزیری پەروەردە و دارایی و چەند وەزیرێکی دیکە لە دانیشتنی پەرلەمان بۆ قسەکردن لەسەر داواکاریی مامۆستایانی وانەبێژ، کۆبوونەوەی پەرلەمان گرژیی تێکەوت و دانیشتنەکە راگیرا.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "بەگوێرەی پەیڕەو ئەوان تەنها ئەوەندە دەسەڵاتیان هەیە کە بابەتەکە بخەنە بەرنامەی کاری دانیشتنەوە و بە دەنگی هەر 111 پەرلەمانتارەکە ناتوانن فەرمانبەرێک دابمەزرێنن، چونکە دەسەڵاتەکانی پەرلەمان بریتییە لە یاسادانان و چاودێریکردن".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



