کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات
مەودا میدیا-

بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگارانی هاوڵاتییان دەڕەوێنێتەوە و دڵنیایی دەدات کە بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی لە لایەن فەرمانبەرانەوە هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەر کەمبوونەوەی ڤاکسین و دەڵێت "بڕی ڤاکسینی پێویست هەیە، و ئەو بڕیارە کاریگەری نابێت لەسەر کەمبوونەوەی ڤاکسین".

دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا کەدەبێت تا سەری ساڵی نوێ ھەموو فەرمانبەران ڤاکسین وەربگرن بەشێک لە هاوڵاتییان نیگەرانی کەمبوونەوەی ڤاکسین بوون و لەو بارەیەشەوە دکتۆر رەهێڵ فەریدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێویست ناکات هاوڵاتییان نیگەرانبن چونکە ئەو بڕیارە هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەر کەمبوونەوەی ڤاکسین،  وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عیراق دەتوانێت بڕی ڤاکسینی پێویست دابین بکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی ئەوەی کە لەرابردوودا هاوڵاتییان جۆرێک لە سستییان نواندووە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لە ئێستادا بڕێکی زۆر ڤاکسینمان لەبەردەستدایە، ئەمە جگە لەوەی بەردەوام وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەشە ڤاکسینی خۆی لە وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بۆ دابیندەکرێت، هەربۆیە دڵنیایی دەدەین کە تووشی کورتهێنان نابین لە دابینکردنی ڤاکسین بۆ هاوڵاتییان".

ئەوەشی خستەڕوو "پڕۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن ھاوڵاتییانەوە بە سستی بەڕێوەدەچێت، هەرچەندە بەراورد بە هەفتەکانی رابردوو رێژەیەکی زیاتر لە هاوڵاتییان هەوڵدەدەن خۆیان بە ڤاکسین بکوتن، بەڵام هێشتا ئەو رێژەیە دڵخۆشکەرنییە، چونکە لە ھەفتەی رابردوو لە 35%ی ڤاکسینی بەردەست بەکارنەھێنراوە و ماوەتەوە، ئەوەش رێژەیەکی کەمە و هیوادارین هاوڵاتییان لە پێناو سەلامەتی خۆیان و کۆمەڵگەکەشیان هەرچی زووە ڤاکسین وەربگرن".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب