کوردستانی

ئەبوبەکر هەڵەدنی: تەنها دوێنێ 275 گەنجی رانییە کوردستانیان جێهێشتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەبوبەکر هەڵەدنی: تەنها دوێنێ 275 گەنجی رانییە کوردستانیان جێهێشتووە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند بەهۆی خراپی مامەڵکردنی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پرسە جیاوازەکانی پەیوەست بە گەنجان، شەپۆلی جێهێشتنی کوردستان لەلایەن گەنجانەوە بەردەوامە.

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا رایگەیاند بە سەدان زانکۆ و پەمانگە هەن و خوێندکاران تێیاندا دەخوێنن، کاتێک خوێندن تەواو دەکەن و کاریان دەستناکەوێط ناچار دەبن بێنە سەر شەقام و خۆپیشاندان بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد ئەو مامەڵەیەی حکومەت لەگەڵ گەنجان دەیکات، هۆکاری سەرەکیی بووە بۆ ئەوەی گەنجان بڕیاری جێهیشتنی وڵات بدەن.

ناوبراو ئاشکرایکرد "دوێنێ لە رانییە 275 گەنج کوردستانیان بەجێهێشت و روویان لە ئەوروپا کرد، لە شارەکانی تریش وایە، گەنج لەم وڵاتە نەما و ئەوەش گەورەترین مەترسی کۆمەڵایەتییە".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب