راپۆرت

کەیسەکەی عوسمان کاڤالا و هەڕەشەکانی ئەردۆغان

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەیسەکەی عوسمان کاڤالا و هەڕەشەکانی ئەردۆغان
مەودا میدیا-

پیاوێک بە قژێکی ماش و برنجییەوە هێندەی نەماوە ئەردۆغان دووچاری گەورەترین قەیرانی سیاسیی بکاتەوە، چالاکوانێک کە لە زیندانیشدا گەورەترین مەترسییە بۆ سەر دەسەڵاتەکەی ئەردۆغان، دە وڵاتی ئەوروپی داوای ئازادکردنی دەکەن و ئەردۆغان رەتیدەکاتەوە ئازادی بکات.

پشکۆی ئاگرێکی نوێ لە تورکیا دەگەشێتەوە

سەرەتا دەبێت ئەو پیاوە بناسن کە ناوی عوسمان کاڤالایە، عوسمان کاڤالا لە بنەڕەتدا باوباپیرانی خەڵکی شای کاڤالای یۆنان بوون، دوای ئەوەی شارەکە کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان، کەسوکارەکەی بەرەو شارەکانی تورکیای ئێستا کۆچیانکردووە.

کاڤالا لە زانکۆی قۆنییە لەبواری ئابووری و داراییدا بروانامەی بەدەستهێناوە، دواتر لە ئەمەریکا بروانامەی ماستەری بەدەستهێناوە و دەستی بە خوێندنی دکتۆرا کردووە، بەڵام بەهۆی مردنی دایکییەوە دەستی لە خوێندنەکەی هەڵگرتووە و گەڕاوەتەوە تورکیا. 

دواتر وەکو چالاکوانێکی بەناوبانگ کاریکردووە و بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ کردووە، عوسمان کاڤالا دەبێتە پیاوێکی سەرمایەدار و خاوەن کار، بەڵام ئاواش هەر سەرقاڵی کارکردن بۆ مافەکانی مرۆڤ و چەسپاندنی دیموکراسی لە تورکیا دەکات و وازناهێنێت.

ساڵی 1984 یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی بیلساک، لەوێوە کاروانی چالاکییە مەدەنییەکانی دەستیپێکرد و تا ئەوکاتەی خرایە زیندانیش هەر بەردەوامییان هەبوو.

ساڵی 2017 بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە نارەزایەتییەکانی ساڵی 2013ی هاوڵاتیانی تورکیا لە شەقامی تەقسیم خرایە زیندان، ساڵی 2020 دادگا تۆمەتباریکرد بەوەی دەستی هەبووە لە هاوکاریکردنی پلاندانەرانی کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی 2016.

تۆمەتی ئەوەی درایە پاڵ کە سیخوڕی بەسەر دامودەزگا حکومییەکانی تورکیاوە کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەدا رێککەوتووە.

کاڤالا خۆی دەڵێت کە دەستگیرکردنی تەنها لەبەر ئەوەیە کە پشتیوانیی ئازادی رادەربڕین و دیموکراسیی کردووە و رەخنەی لە حکومەت گرتووە.

ئێستا عوسمان کاڤالا لە زیندانە و حوکمەکەی زیندانییکردنی هەتاهەتاییە، چەند رۆژێک پێش ئێستا 10 وڵاتی رۆژئاوا کە ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنساش لە ناویاندا هەن، بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتییان دەرکرد و داوای ئازادکردنی بەپەلەی کاڤالیان لە ئەردۆغان کرد.

بەڵام ئەردۆغان لە وەڵامی ئەو نارەزایەتییەدا هەرەشەی دەکردنی باڵۆزخانەکانی ئەو وڵاتانەی لە تورکیا کرد و لە کاردانەوەی هەڕەشەکەشدا سێ لەو وڵاتانە لە داواکارییەکەیان پاشگەزبوونەوە. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد