تەندروستی

سوودە سەرسورهێنەرەكانی خواردنەوەی شیر

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسورهێنەرەكانی خواردنەوەی شیر
مەودا میدیا-

شیر، یەکێکە لە خواردنەوە بەسوودەکان کە زیاتر بەیانیان یاخود شەوان پێش نوستن بایەخی پێدەدرێت، بێگومان دوو جۆر شیرمان هەیە رووەکی و ئاژەڵی، کە زیاتر ئاژەڵییەکان دەخورێتەوە.

شیر چەندین پێکهاتەی خۆراکی بەسوودی تێدایە، بەڵام ئەگەر کەم چەوری بێت باشترە، بەپێی هەواڵێکی rotana سوودەکانی شیر بریتیە لە:

1-بڕێکی زۆر ڤیتامین و کالسیۆمی تێدایە، کە سوودی بۆ ئێسک و ماسولکەکان هەیە و لە پوکانەوە دەیپارێزێت.

2-یارمەتی جەستە دەدات، کاتێک تووشی برینێک دەبێت زوو ساڕێژدەبێتەوە.

3-بەرگری لەش بەهێزدەکات، دەیپارێزێت لە تووشبوون بەو نەخۆشیانەی لەرێگەی میکرۆبەوە دەگوازرێتەوە.

4-کرداری هەرس چالاک دەکات و دەیپارێزێت لە تووشبوون بە وەرەم و خانەی شێرپەنجە، یان هەوکردن.

5-رێژەی ترشی گەدە دەپارێزێت و ناهێڵێت تووشی قورحە و سوتاندنەوە ببێت.

6-بڕێکی زۆر ڤیتامین و کانزای تێدایە، کە یارمەتی شێدارکردنی پێست دەدات.

7-رەنگی پێست دەکاتەوە و لە خاڵ و زیپکە سەررەشەکان خاوێنی دەکاتەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب