کوردستانی
ئامارێکی مەترسیداری توندوتیژییەکانی بەرانبەر پیاوان لە هەرێم ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سکرتێری یەکێتیی پیاوانی کوردستان ئامارێکی مەترسیداری توندوتیژییەکانی بەرانبەر پیاوان لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو بەپێی ئامارەکە بێت، لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا 421 حاڵەتی توندوتیژی بەرانبەر پیاوان تۆمارکراوە.
بورهان عەلی، سکرتێری یەکێتیی پیاوانی کوردستان ئاماری نۆ مانگی ئەمساڵی توندتیژییەکانی بەرانبەر پیاوان بۆ مەودا میدیا ئاشکرا کرد و رایگەیاند "لە 1ی کانونی دووەم تاوەکو 1ی تشرینی یەکەمی 2021 لە رێکخراوەکەیان 421 حاڵەتی توندوتیژی بەرانبەر پیاوان تۆمارکراوە، لەو 421 پیاوە 51 حاڵەتی هەوڵدان بۆ خۆکوژی یان کوشتن هەبووە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەو نۆ مانگەدا پێنج پیاو لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە بە هاوکاری کەسانی دیکە کوژراون، هەروەها چەندین پیاویش لەلایەن ژنەکانیان لە ماڵەوە دەرکراون، هەروەها بەشێک لە پیاوانیش منداڵەکانیان لێوەرگیراوەتەوە ناهێڵێن پیاوەکە منداڵەکانی ببینێت".
س،ر

بیروڕا