کوردستانی
یه‌كگرتوو به‌شداری له كابینه‌ی داهاتووی حکومەتی عیراق ناكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2021 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا به سه‌رۆكایه‌تیی د. هادی عەلی و ئاماده‌بوونی مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هادین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان.

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا تیشك خرایه سه‌ر ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌رچاوه‌ی كه كاندیدانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به ده‌ستیان هێنا، له‌و باره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه دوای سوپاسی بێ پایه‌نی خوای گه‌وره، سوپاس و ته‌قدیری خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر له هه‌موو چین و توێژه‌كان، ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه رێژه‌یه‌كی گه‌وره له ده‌نگده‌ران بایكۆتی هه‌ڵبژرادنه‌كه‌یان كرد به هۆی توڕه‌یی و ناڕه‌زاییان به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته نادروسته‌كانی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات".
ئاماژە بەوەشکراوە "هه‌ر له‌و میانه‌دا كۆبوونه‌وه سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ سه‌رجه‌م ئۆرگان و رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتوو له گشت ئاسته‌كاندا كه ماندوونه‌ناسانه هه‌ڵمه‌تێكی گه‌رم و گوڕی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارنیان ئه‌نجامدا و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یان تۆماركرد، هه‌روه‌ك پیرۆزبایی خۆیشی ئاراسته‌ی كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كان كرد و هیوای خواست بتوانن به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان به چاكی ئه‌نجام بده‌ن".
سەرکردایەتیی یەکگرتوو وتی "له ته‌وه‌رێكی دیکەی كۆبوونه‌وه‌کەدا ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی تاوتوێ كران و له‌و باره‌یه‌وه جه‌ختکرایەوە له سه‌ر سیاسه‌تیی نه‌گۆڕ و مه‌بده‌ئی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كه داكۆكیكارێكی به‌هێزی پارێزگاریكردنه له پێگه‌ی سیاسی هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان و هه‌روه‌ك گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێت، نوێنه‌ره‌كانیشی له به‌غدا به‌رده‌وام له‌و بواره‌دا پێشه‌نگ بوون و به‌رگریكارێكی بوێر‌و دڵسۆزی مافه ده‌ستوریه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بوون، له ئێستا‌و ئاینده‌شدا درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ڕێباز و سیاسه‌تی نه‌گۆڕی یه‌كگرتوو ده‌بن".
باسی لەوەشکرد "له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا، بڕیاردرا كه یه‌كگرتوو به‌شداری له‌و كابینه‌یه‌دا ناكات، و هاوكات خه‌بات و به‌رگریكردنی له مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت و نایبه‌سته‌وه به به‌شداربوون وه‌رگرتنی شایسته‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبی خۆی له حكومه‌تى ناوه‌ند".
وتیشی "یەکگرتوو جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رانبه‌ر گرانبوونی بێ سنوری نرخی پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هاوڵاتیان و پشتیوانی خۆشی ده‌ربڕی بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و داوایكرد هه‌رچی زووتره حكومه‌تی هه‌رێم داوا رەواكانیان بۆ دامه‌زراندن جێبه‌جێ بكات".

س،ر
بیروڕا