کوردستانی
کێشەی خوێندکارانی کۆنمرە بەرزەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی چارەسەر دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە بڕیار لەسەر چارەسەرکردنی پرسی خوێندکارانی کۆنمرە بەرزەکان دەدات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 2021/10/27 بە سەرپەرشتی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبوەنەوەیەک لەگەڵ ئەو زانکۆیانەی کۆلێژی پزیشکییان هەیە بەڕێوەچوو، لەو کۆبونەوەیەدا بە وردی داتا و ئامارەکان تاوتوێکران و راسپاردەی گونجاو ئامادەکرا بۆ چارەسەری پرسی وەرنەگیرانی دەرچووانی کۆنمرە بەرزەکان لە کۆلێژەکانی پزیشکی".
ئاماژە بەوەشکراوە "بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رۆژی یەکشەممە 2021/11/1 کۆدەبێتەوە بەمەبەستی بڕیاردانی کۆتایی لەسەر راسپاردەکانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ چارەسەری ئەم پرسە".
س،ر

بیروڕا