عیراقی

باڵیۆزی فەرەنسا لەسەر دۆخی عیراق لەگەڵ بەرهەم ساڵح كۆبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


باڵیۆزی فەرەنسا لەسەر دۆخی عیراق لەگەڵ بەرهەم ساڵح كۆبووەوە
مەودا میدیا-

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ى شوباتى 2020 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە  برۆنو ئۆبیر باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق.

لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرۆشی هەردوولا بۆ بەردەوامبوونی هاریکاری هاوبەش کرا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عیراق و فەرەنسا بکات.

هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە، ھاوکات دووپاتیش لە پێویستی ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەلی عیراق و بڕیاری سەربەخۆی نیشتمانی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا کرایەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان