تەکنەلۆژیا

فەیسبووک بۆچی ناوەکەی گۆڕی؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەیسبووک بۆچی ناوەکەی گۆڕی؟
مەودا میدیا-

پسپۆڕی ئایتی و شارەزای سۆشیال میدیا لە بابەتێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە باس لە هۆکاری گۆڕینی ناوی فەیسبووک دەکات بۆ مێتا.

سەردەشت عەزیز، پسپۆڕی ئایتی و شارەزای سۆشیال میدیا نووسیویەتی "فەیسبووک ناوی کۆمپانیاکەی گۆڕی بۆ (مێتا) ئەم ناوە دەبێتە ناوی کۆمپانیاکەیە کە خاوەندارێتی فەیسبووک و ئینستاگرام و واتس ئەپ و خزمەتگوزاریەکانی دیکە دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم فەیسبووکەی خۆمان بەکاریدەهێنین ناگۆڕێت و ناوەکەی بە فەیسبووک دەمێنێتەوە، هەروەها فەیسبووک نە لەترسی منداڵە چینییەکە ناوەکەی  گۆڕی بۆ ئەوەی نەیدۆزێتەوە و هاکی بکاتەوە و نە ناوەکەی خۆی بەلاوە ناخۆش بووە بەڵکو ناوەکەی گۆڕی، بۆئەوەی خزمەتگوزارییەکانی فراوان بکات و لە بوارت تری تەکنۆلۆژیدا کار بکات".

ئەوەشی خستەڕوو "بە کورتی فەیسبووک ناوی کۆمپانیاکەی گۆڕی بۆ ئەوەی وەک پەیجی کێشەی کۆمپیوتەری بەسەر نەیەت و ناوەکە و ناوەڕۆکی وەک یەک بن و ئەم گۆڕانکارییە هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد