کوردستانی

گەنجێک بە هەڵە فیشەک بەخۆیەوە دەنێت و خۆی بریندار دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک بە هەڵە  فیشەک بەخۆیەوە دەنێت و خۆی بریندار دەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین رایدەگەیەنێت ئەمشەو لە گەڕەکی کەلای کۆن گەنجێک بە هەڵە بە دەمانچەکەی باوکی بە هەڵە فیشەک بە خۆیەوە دەنێت و بریندار دەبێت.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "ئەمشەو هەینی 28ی تشرینی یەکەمی 2021 لە گەڕەکی کەلاری کۆنەوە گەنجێک بەناوی (ش - ا - م) لەدایکبووی 2003 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندار ببوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەوتەی خۆی دەستکاری دەمانچەی باوکی کردووە و فیشەک لەدەستی دەرچووە و فیشەک بەر سینگی کەوتووە، دوای چارەسەری پێویست لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا".

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتی "پۆلیس لەسەر چۆنێتی رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و بەبڕیاری دادوەر دەست بەسەر چەکەکەدا دەگیریت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan