کوردستانی
لە دوو رووداوی جیادا ژنێک و پیاوێک بە چەقۆ کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو لە دوو رووداوی جیادا لە شاری هەولێر و قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی ژنێکی تەمەن 41 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 36 ساڵ بە چەقۆ کوژران.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ پێی راگەیاندین شەوی رابردوو پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2021 تەرمێک لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەندەوە گەیەندرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە پیاوێکی تەمەن 36 ساڵە و ئاسەواری چەقۆ بەجەستەیەوەیە دوای ڕێکاری یاسای تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "شەوی رابردوو تەرمی ژنێک بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە و دوای گەیشتنی ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە و دەرکەوت لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کە کوژراوەکە ناوی (ئاورینگ عومەر عوسمان)ە و تەمەنی 41 ساڵە و بە چەقۆ کوژراوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "ھێزەکانمان لە بەدواداچونێکی وردن بۆ دەستنیشانکردنی تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە و لە لە ئاییندەیەکی نزیک دا زانیاری زیاتر دەخەینە روو".
س،ر

بیروڕا