کوردستانی
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی: ئەو خوێندکارانەی نمرەیان لە 99%یە ھیچ گرفتێکیان نەماوە و لە پزیشکی گشتی وەردەگیرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەوانەی نمرەیان لە 99%یە ھیچ گرفتێکیان نەماوە و لە پزیشکی گشتی وەردەگیرێن، ئاماژەی بەوەشکرد یەکشەممەی داهاتووش وەزیری خوێندنی باڵا دەچێتە پەرلەمانی کوردستان.
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "تاوەکو ئێستا 58 کورسی خوێندن چارەسەر کراون و ئەوانەی نمرەیان 99%یە ھیچ گرفتێکیان نەماوە و لە پزیشکی گشتی وەردەگیرێن، سەرقاڵی چارەسەری گونجاوین بۆ ئەو پرسە و ئەوەی پێویست بێت دەیکەین، لە چەند رۆژی رابردوو بەردەوام لە کۆبوونەوەدا بووین و ئەمڕۆش لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لەگەڵ بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا لەسەر پرسی چارەسەری کۆنمرە بەرزەکان تاوتوێی ئەو پرسەمان کرد".
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان وتی "رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشیان دەبێت لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بۆ چارەسەری تەواوی گرفتەکان".
س،ر

بیروڕا