کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ ئەو کەسانەی قەرزی کارەبایان لایە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی خۆش دەدات بەو هاوبەشانەی کە قەرزی کرێی کارەبایان لایە بۆ ماوەی دوو مانگ داشکاندیان بۆ دەکرێت لە 15%.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەو هاوبەشانەی کە قەرزداری کرێی کارەبان دەتوانن لە ماوەی دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵ قەرزەکانیان بە لێخۆشبوونی 15% بدەنەوە".

ئاماژە بەوەکراوە "ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەو هاوبەشانەی کە قەرزداری کرێی کارەبان و قەرزەکانیان کەڵەکە بووە، دەتوانن لە ماوەی مانگی (11 و 12) سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن و داشکاندنەکە بۆ دانەوەی قەرزەکانیان بەکار بێنن".
س،ر
س،ر
بیروڕا