کوردستانی

وتەبێژی یەکێتی: مەلا بەختیار ژەهر خوارد کراوە و رێز لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە یاساییەکان دەگرین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی یەکێتی: مەلا بەختیار ژەهر خوارد کراوە و رێز لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە یاساییەکان دەگرین
مەودا میدیا-

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت پەنا بۆ یاسا دەبەین دوای یەکلابوونەوەی پشکنینەکانی مەلا بەختیار، ئاماژەی بەوەشکرد رێز لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە یاساییەکان دەگرین.
 
ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای حزبەکەی رایگەیاند "مەلا بەختیار سەرکردەی ناسراوی یەکێتی و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی ژەهرخوارد کراوە و رەوانەی دەرەوەی وڵات کراوە بۆ چارەسەر و دڵنیابوونەوە لە ژەهر خواردنەکە".

لە وەڵامی ئەوەی کە دەوترێت ئەم  هەوڵی ژەهرخواردنە لە ئەنجامی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتییە ئەمین بابە شێخ رایگەیاند دەڵێت  "باشترە چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینە تەندروستییەکان و لێکۆڵینەوە یاساییەکان بکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "باری تەندروستی مەلا بەختیار باش نییە و هەموان چاوەڕیی پشکنینەکانین و چاوەڕی یاساین پشت راستی بکاتەوە هەوڵی لەناوبردنە بە ژەهر یان نا، لەبەر ئەوەی هەنێ ئاماژەی دیکە هەن بۆ ژەهر خواردن کردنی چەند کەسێک لە ئاسایشی سلێمانی".

هەر لە وەڵامی ئەوەی ئایا پێشبینی رووبەڕووبوونەوی چەکداری دەکرێت لەنێوان سەرکردەکانی یەکێتی وتەبێژی یەکێتی وتی "ئەوانە هەمووی دوورن لە راستییەوە و ئێمە لە شارێک دەژین یاسا تێدا پارێزراوە و هەمووان رێز لە یاسا و ئاسایش دەگرین".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan