کوردستانی

تەندروستیی سلێمانی لەبارەی گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی سلێمانی لەبارەی گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە رایدەگەیەنێت لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "دوای گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز مامۆستای ئامادەیی رازاوەی کچان بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەس و کار و مامۆستایانی خوێندنگاکەی دەکات".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەسەر راسپاردەیی د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە و چاوەڕوانی دەرئەنجامەکان و هۆکارەکانی گیانلەدەستدانی کۆچکردوو دەکرێت و بۆ رای گشتی ڕادەگەیەنرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan