کوردستانی
دابان محەمەد: سکاڵاکەی باشماخم بردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە بڵاوکراوەیەکدا دابان محەمەد رایگەیاند، وەزیری دارایی مینحەی بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخی بڕیوە، دەشڵێت "بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ لەسەر قسە و لێدوانەکانی ئێمە بە تۆمەتی ناوزڕاندن، لە دادگای لێکۆڵینەوەی پێنجوێن سکاڵای لە دژ تۆمارکردین و سکاڵاکەم بردەوە".
ئەمڕۆ شەممە دابان محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک لە بارەی دۆسیەکەوە نوسیویەتی "دوای ئەوەی کاری قاچاغچێتیمان لە دەروازە سنورییەکان ئاشکرا کرد و رامگەیاند لەسەر بوونی کاری قاچاغی لە دەروازەی باشماخ، وەزیری دارایی مینحەی بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخی بڕیوە، بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ لەسەر قسە و لێدوانەکانی ئێمە بە تۆمەتی ناوزڕاندن، لە دادگای لێکۆڵینەوەی پێنجوێن سکاڵای لە دژ تۆمارکردین".

ئەوەشێ خستووتەڕوو "بۆ سەلماندنی قسە و لێدوانەکانی، لەبەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پێنچوێن ئامادەبوە و بەڵگەکانی خستوەتەڕوو، دەشڵێت، دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی دادوەری و سەلماندنی بەڵگەکانی ئێمە، سکاڵاکار سکاڵاکەی رەتکرایەوە و دۆسیەکەش، لەبەرژەوەندی ئێمە داخرا".
راشیگەیاندووە "خەڵک و ھەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە، ئەوەی وتومانە، لەبەر رۆشنایی بەدواداچونی ورد و بابەتیانە و زانیاری راست و دروست، لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی بووە، بۆ ئەمەش ساڵی رابردوو کۆی دۆسیەکانمان رادەستی داواکاری گشتی و لایەنەکانی پەیوەندیدار بەو پرسە کردووە".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا