کوردستانی
پارتی هەواڵێک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە روونکردنەوەیەکدا وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دەنگۆی گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕکردن لە بەرپرسی ئۆڕگانەکانی پارتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی ھیچ بنەمایەکی نییە و تاکو ئێستا بڕیاری ھیچ جۆرە گۆڕانکارییەک نەدراوە.
ئەمڕۆ شەممە مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "چەند رۆژێکە ژمارەیەک ماڵپەڕ و پەیجی دیاریکراو ھەواڵێکی دور لە راستی بڵاودەکەنەوە لەبارەی گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕکردن لە ھەڤاڵانی بەرپرسی ئۆڕگانەکانی پارتیمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی و ھەندێ شوێنی دیکە بەگشتی، ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی بۆ نییە و تاکو ئێستا بڕیاری ھیچ جۆرە گۆڕانکارییەک نەدراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "باشتروایە ئەو پێگە و ناوەندە راگەیاندنانە لەخەمی راستگۆیی کەناڵەکانیان بن و ھەواڵی دور لە راستی بڵاونەکەنەوە".
روونکرنەوەکەی وتەبێژی پارتی لە کاتێکدایە لە هەندێک پێگەی هەواڵیدا دەنگۆی گۆڕانکاریی لە هەندێک ئۆرگانی پارتییدا بڵاوکرایەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
ر. ر

بیروڕا