کوردستانی
سیروان بابان: خەڵکی ژیانێکی شەرەفمەندانەی نییە بۆیە کۆچدەکات بۆ ئەوروپا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لێشاوی کۆچی گەنجان و هاوڵاتییانی کوردستان بەرەو ئەوروپا تا دێت زیاتر هەڵدەکشێت، ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت "بەهۆی بێباکی حکومەت و نەبوونی ژیانێکی شەرەفمەندانە و نەبوونی ئەمنێتی کەسی خەڵکی ناچارن وڵات جێبهێڵن".
ئەمڕۆ شەممە سیروان بابان، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە زیادبوونی ریژەی کۆچی گەنجان و هاوڵاتییانی کوردستان بۆ ئەورپا بە مەودا میدیای راگەیاند "خەڵکی ناچارن وڵات جێبهێڵن چونکە حکومەت نەدەتوانێت ژیانێکی شەرەفمەندانە و نەدەتوانێت ئاسایشی تاکەکەسی بپارێزێت، بەرپرس هەیە ژنی خەڵکی داگیردەکات و لەگەڵیدا دەخەوێت و هەڕەشەش لە مێردەکەی دەکات کە نابێت لێی جیاببێتەوە و هەرکاتیش ویستی دەبێت ئەو لەگەڵیدا بخەوێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی هەرێم بە هاوکاری حزبەکان بە مەبەست فەوزا دروستدەکەن لە ناو هۆڵی پەرلەمان و کارەکانی پەرلەمان پەکدەخەن یان بە پرسی لاوەکییەوە خەڵک مەژغوڵ دەکەن و پرسە گرنگەکانی وەک کۆچی بەلێشاوی هاوڵاتییان خەفەدەکەن و بەداخەوە لێژنەکەی ئێمەش بێبەری نییە لەو پەکخستنە".
باسی لەوەشکرد "ئەم پرسە دەبێت رای گشتی لەسەر دروستبکرێت، بۆ ئەوەی پێش بەو کۆچە بەلێشاوە بگیرێت، وتیشی، هیچ تاکێک ژیانی پارێزراو نییە لە کوردستان، لە ناو پەرلەمان پەلامەردەدرێت و جوێنت پێدەدرێت، لەدەرەوە تەقە لە خەڵك دەکرێت و زۆر بێ بەهایانە دەکوژرێت و بکوژەکەش بۆی دەردەچێت، ئەوە جگەلەوەی خەڵی لە رووی داراییەوە لە خراپترین بارودۆخدایە"
ر. ر

بیروڕا