کوردستانی

21 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


21 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 358 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 21 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

  ئەمڕۆ شەممە 30ی تشرینی یەکەمی2021 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 358 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 21 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئەوەش هاتووە، هەزار و نۆ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan