کوردستانی

پەرلەمانتارێکی کوردستان زانیاری نوێ لەسەر نەمانی ئیسماعیل سوسەیی لە چاکسازی هەولێر ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێکی کوردستان زانیاری نوێ لەسەر نەمانی ئیسماعیل سوسەیی لە چاکسازی هەولێر ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت ئیسماعیل سوسەیی لە چاکسازی هەولێرەوە گوازراوەتەوە بۆ دهۆک و سوکایەتی پێکراوە و رێشی تاشراوە.
  
روپاک ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2021 ڕایگەیاند "لە بەدواداچوونێکم ئـەمڕۆ بۆم دەرکەوت کە مامۆستا ئـیسماعیل سوسەیی لە چاکسازی ھەولێرەوە گواستراوەتەوە بۆ دھۆک و ئـیھانە و بێ ڕێزی بەرامبەر کراوە و ڕیشی تراشراوە و ئەشکەنجە دراوە".   
  
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە پەیوەندییەکم لەگەڵ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پشت ڕاستی ئـەو بابەتەمان کردووەتەوە لە بەیانیەوە لەسەر ھێڵ دەبین لەگەڵ لایەنی بەرپرس بەدواداچوون دەکەین بۆ ئـاگادار بوون لە ژیانی مامۆستا".
  
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پاراستنی ژیانی مامۆستا و سەرجەم سزادراوان لە ئـەستۆی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی و ھێزە ئـەمنییەکانە ئـەم جۆرە ھەڵسوکەوتە پێچەوانەی یاساکانی مافی مرۆڤ و مافی زیاندانیانە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan