کوردستانی
كێشەی مەرزی پەروێزخان چارەسەركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2021 لەسەر راسپاردەی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری كێشەی شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان چارەسەركرا و دەتوانن لە سبەینێوە تەڕە بار لە مەرزەكەوە بێت.
ماوەی چەند ڕۆژێكە شۆفێرانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان مانیانگرتووە و ناچەنە سەر كارەكانیان، وەزیری دارایی و ئابووریش بە هەماهەنگی لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریاندا بە هێنانی تەڕەباڕ بۆ ناو هەرێمی كوردستان.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2021 ئاوات جەناب نوری, وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسینگەی سلێمانی بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان، لەگەڵ نوێنەری ئەو شۆفێرانە و سەرپەشتیار و بەرێوەبەری گومركی مەرزەكە كۆبووەوە.
لە كۆتایی ئەو كۆبوونەوەیەدا، وەزیری دارایی و ئابوری بەڵێنی ئەوەیدا لە كەمترین ماوەدا كێشە دیارەكانی مەرزەكە چارەسەر دەكات.
س،ر

بیروڕا