کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد `

دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ لە نزیک گوندی هێڵانپێ سەربە ناحیەی خورماڵ ئوتومبێلێک وەرگەڕا لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە تەمەنی 53 ساڵە گیانی لەدەستدا.

موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2021 لە نزیک گوندی هێڵانپێ سەربە ناحیەی خورماڵ ئوتومبێلێکی جۆری دێر رەنگی مارۆنی وەرگەڕا، لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی بە ناوی (جەمال عەبدولڕەحیم) تەمەن 53 ساڵ کە پیشەی پاسەوانی  سنوورە و دانیشتووی ناحیەی خورماڵە برینداربوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "شۆفێرەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، دۆسیەی لێکۆڵینەوە  بۆ رووداواکە لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ رێکخراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan