کوردستانی
بارانبارین و هەورە بروسکە زیان بە 41 فیدەری کارەبا دەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی بارانبارین و هەورە بروسکەوە زیان بە 41 فیدەری کارەبا گەیشتووە لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
ئەمڕۆ شەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2021 ئەندازیار غالب محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلیمانی رایگەیاند "لە سنوور پارێزگای سلێمانی لە ناوشار و دەرەوەی شار لە 24 کاتژمێری رابردوودا بەهۆی بارانبارین هەورە بروسکە لە (41) فیدەری کارەبا شۆرت دروستبووە".
بەڕێوەبەری کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلیمانی وتی "تیمەکانی چاکسازیی کارەبای شار و شارۆچکەکان هەر زووە بەدەم کێشەکانەوە چوون و چارەسەریان کردوون".
س،ر

بیروڕا