کوردستانی
رۆژی یەکشەممە و دووشەممە نەوتی سپیی ماڵان لەم شوێنانە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ناوی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە رۆژی یەکشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیە لە سنووری پارێزگای سلێمانی نەوتی سپی وەردەگرن.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی هاتووە "بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2021 نەوت لە سنووری قەزای پشدەر و ناحیەکانی دابەش بکرێت، بۆ هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر بە نرخی 55 هەزار دینار".
هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو "رۆژی دووشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2021 لەناو سەنتەری شاردا دەست دەکرێتەوە بە دابەشکردنی نەوت لە سنووری مەڵبەندەکانی پێنج و شەش".
س،ر

بیروڕا