کوردستانی

هەپەگە: گەریلایەک بە چەکی کیمیایی شەهیدبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە: گەریلایەک بە چەکی کیمیایی شەهیدبوو
مەودا میدیا-

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی گەریلایەکی بە چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکیاوە راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)  رایگەیاند "سوپای توركیا  لە بەرانبەر بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ناتوانێ بەرەوپێش بچێت، بۆيە هەموو تەکنەلۆژیاکانی بەکاردێنێت، 10ی تشرینی یەکەمی 2021 بە سەختی مەیدانی بەرخۆدانی وەرخەلێی بە چەکی کیمیایی و گازی ژەهری بۆردوومان کرد، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا (تێکۆشەر زاگرۆس) شەهیدبوو".

ئاماژە بەوەشکراوە "رۆژی 26ی تشرینی یەکەمی 2021، هێزەکانمان بە چالاکی تەقەمەنی لە سوپای توركیایاندا، لەو چالاکییەدا لانی کەم سەبازێك كوژرا و  چەند سەربازێكیش  برینداربوون، پاش چالاکییەکەش  سوپای توركیا بە هێلیکۆپتەر بریندارەکانیان لە ناوچەکە گواستەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan