کوردستانی
لەم پارێزگایە رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند بەهۆى ئەو شەپۆلە به خوڕەی باران و تەزرەى سنووری پارێزگاى هەولێری گرتووەتەوە، سبەینێ وەک پشووی فەرمیی راگەیاند.
پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند بەهۆى ئەو شەپۆلە به خوڕەی باران و تەزرەى سنووری پارێزگاى هەولێری گرتووەتەوە، سبەینێ وەک پشووی فەرمیی راگەیاند.
دەقی راگەیەندراوی نووسینگەى پارێزگارى هەولێر:
بەهۆى ئەو شەپۆلە بهخوڕەی باران و تەزرەى سنووری پارێزگاى هەولێری گرتهوه و لە چەند شوێنێك لافاو ههستا و هاتووچۆى هاوڵاتییان پهكیكهوت، بەیانى ڕۆژى یەکشەممە 2021.10.31 بەمەبەستى پاککردنەوەى ئەم رێگایانە و ئاساییکردنەوەى هاتووچۆى هاوڵاتییان، لەسەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەکانى حکومى و قوتابخانە ئەهلى و حکومیەکان لە سنوورى پارێزگاکەمان پشووى فەرمییە، تەنها فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان نەبێت کە لە ئەرک دادەبن بۆ راماڵین و پاککردنەوەى ئەو شەقام و شوێنانەى کە بەهۆى لافاوەوە دووچارى گرفتى هاتوچۆ هاتوون، لەبەرئەوى لەچەند گەرەک و شەقامیێکى گشتیى بەهۆى پاشماوەى لافاو ئاستەنگ لەبەردەم هاتوچۆى هاوڵاتییان دروستبووە و رێگەى هاتوچۆ نەماوە.
نووسینگەى پارێزگارى هەولێر
س،ر
س،ر
بیروڕا



