کوردستانی

مەرجی نوێ بۆ ئەو شۆفێری ماتۆڕسکیلانە دانرا کە کاری گەیاندن دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەرجی نوێ بۆ ئەو شۆفێری ماتۆڕسکیلانە دانرا کە کاری گەیاندن دەکەن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری ئەو رێستۆرانت و خواردنگە و مارکێتانە دەکاتەوە کە خزمەتگوزاری گەیاندن بە ماتۆڕسکیل هەیە، ئاماژە بەوەدەکات کە پێویستە ئەو شۆفێری ماتۆڕسکیلانە مۆڵەتیان هەبێت.

لە راگەیەنداوەکەی هاتوچۆی گەرمیان هاتووە "ئاگاداری سەرجەم خاوەن (رێستۆرانت و خواردنگە و مارکێت)ـەکان دەکەینەوە کە هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گەیاندن بە ماتۆڕسکیل".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو شوێنانە دەبێت لێخوڕی ماتوڕسکیلەکانیان ئاگاداربکەنەوە کە مۆڵەتی شۆفێری ماتوڕسکیلیان هەبێت و پابەندی یاسا و رێنمایەکانی هاتوچۆبن و دەبێت لەکاتی لێخوڕیندا مەرجەکانی سەلامەتی لێخوڕین بەکاربهێنن و سەرکێشی ئەنجام نەدەن".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی گیانی خۆیان و بەرانبەرەکانیان، بە پێچەوانەوە لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکەین".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan