عیراقی

مەودا میدیا پۆستەكانی كورد لە كابینەی عەلاوی ئاشكرا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا پۆستەكانی كورد لە كابینەی عەلاوی ئاشكرا دەكات
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بارەی پشك و پۆستەكانی كورد لە كابینەكەی محەمەد عەلاوی دەلێت كورد پشكی خۆی وەردەگرێتەوە و پێشبینیش دەكات هەمان وەزارەتەكانى كابینەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق وەربگرێتەوە.

مەیادە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا هیچ گفتوگۆ لە بارەی پۆست پێكهاتەكان لە كابینەكەی محەمەد عەلاوی، سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق نەكراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "كورد بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردنەكانی مانگی ئایاری 2018 هەمان پشكی خۆی وەردەگرێت چونكە بەركەوتەی كورد بەپێی هەڵبژاردن بووە لە سەردەمی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی".

مەیادە محەمەد هەروەها وتی "گۆڕانكاری بەسەر پشكی كورد لە كابینەكەی عەلاوی نایەت بەڵام دەكرێت گۆڕانكاری لە پۆستەكان بكات و كوردیش ئازادە لەوەی داوا بكات هەمان وەزارەتەكانی ئێستا وەربگرَێتەوە بەبێ گۆڕانكاری".

لە كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی كورد هەر یەكە لە وەزارەتەكانی دارایی و ئابووری و داد و شارەوانی وەرگرتبوو كە دابەشكرابوو بەسەر دوو لایەنی سیاسی هەرێمی كوردستان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان